یەڵدا عەباسی کچە گۆرانیبێژی کورد پاش دەستبەسەرکرانی ئازاد کرا
بەشی تورکیا- یەڵدا عەباسی، کچە گۆرانیبێژی کورد کە شەوی رابردوو لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کرابوو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئازاد کرا.
کوردپرێس:
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، یه‌ڵدا عه‌باسی درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتووەتە ئیستەنبووڵ و له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبەسەر کراوە.
ئەو کچە گۆرانیبێژە به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی كولتووری و رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 9-12-2018 له هۆڵی چالاكییه‌كانی بۆستانجی ئه‌نجام ده‌درێت، سەردانی تورکیای کردووە.
یەڵدا عەباسی کوردی پارێزگای خۆراسانە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران، دوایین جار له ساڵی 2016 له ئیسته‌نبووڵ به‌شداریی له فێستیڤاڵێكی ناوه‌ندی كولتووری و رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا كردبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران