خبر 2018-12-05 13:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كه‌نه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند ئەرکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان درێژەی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کریستیا فریلاند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی کوردستان 24دا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی راھێنانی سەربازی ناتۆ لە عێراق رۆڵی سەرەکی ھەیە و لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆش باس لە چۆنیەتی فراون کردنی ئەرکەکانیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەن".

نابراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ کەنەدا رۆڵی سەرەکی لە راھێنانەکانی ناتۆ لە عێراق هه‌یه‌. ئێستاش فەرماندە سەربازییە کەنەدییەکانمان لەوێن. لە كۆبوونه‌وه‌كه‌شمان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان باس لە چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی ئەرکەکانمان دەکەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.