داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ حوکمی دەستگیر کردنی بۆ جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه دەرکرد
بەشی تورکیا- له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی و نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی یاداشتنامەی ده‌ستگیركردن بۆ جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه، ئەحمەد عەسیری و راوێژكاری پێشووی جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سەلمان، سعود قه‌حتانی ده‌ركرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقجی-دا داوای كرد هه‌ریه‌ک له جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه، ئەحمەد عەسیری و راوێژكاری پێشووی جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سەلمان، سعود قه‌حتانی ده‌ستگیر بكرێن.
دادگای سزای ئێشكگریش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، یاداشتنامەی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو كه‌سی ناوبراو ده‌ركرد.
سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران