نووری مالیکی: ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ڕووی دا شکانه‌وه‌یێکی مه‌ترسیداره له مێژووی عێراقدا.
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ڕووی دا به نه‌خوازراو ناو ده‌بات و داوا له لایه‌نه‌کان ده‌کات ناکۆکییه‌کان وه‌لا بنیێن و بگه‌نه ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی پێک‌ھێنانی حکوومه‌ت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مالیکی سه‌رۆکی حزبی ده‌عوه و ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له په‌رله‌مان ڕووی دا شکانه‌وه‌یێکی مه‌ترسیداره له مێژووی عێراقدا.
مالیکی وتیشی: ده‌بێت ته‌واوی لایه‌نه‌کان سه‌باره‌ت به پێک‌ھێنانی حکوومه‌ت بگه‌نه ڕێککه‌وتن جگه له‌و ڕێگایه ھیچی دیکه‌مان له به‌رده‌مدا نییه.
شایانی باسه؛ دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018ی په‌رله‌مان به‌ھۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کاندیده‌کانی ئه‌و ھه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی ماونه‌ته‌وه، ناکۆکی توندی لێکه‌وته‌وه و دواتر سه‌رۆک وه‌زیران و ھه‌شت کاندیده‌که ھۆڵی په‌رله‌مانیان به‌جێھێشت.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران