مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ: توركیا له هه‌موو بابه‌تێكدا چاوه‌ڕوانی هاوخه‌می له ناتۆ ده‌كات
به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: توركیا وه‌ک وڵاتێک كه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به به‌رنامه‌كانی ناتۆ كردوووه چاوه‌ڕوانی هاوخه‌می له هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات له هه‌موو بابه‌تێكدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ كه به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له برۆكسله، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ره‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یێكی بڵاو كرده‌وه.
مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ نووسیویه‌تی: "توركیا وه‌ک یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به به‌رنامه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناتۆ كردوووه، له هه‌موو بابه‌تێكدا چاوه‌ڕوانی هاوخه‌می له هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران