خبر 2018-12-02 15:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق:

عەبدولمەهدی بەبێ ئەوەی کە تەسلیمی گوشارەکان ببێت کابینەکەی پێکبێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەکات بوێرانە و بەبێ ئەوەی کە تەسلیمی گوشارەکان ببێت کابینەکەی پێکبێنێت و بە ئەنجومەنی نوێنەرانی بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد بەلداوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی فەتح پشتگیریی لە بژاردە نەتەوەییەکان و هەڵبژاردنی کەسانی بەتوانا دەکات بۆ وەدەستەوە گرتنی هەشت وەزارەتخان کە هێشتا وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە و عادل عەبدولمەهدی دەبێت بە زووترین کات کابینەکەی تەواو بکات و بەرنامەکانی حکوومەتی نوێ جێبەجێ بکات.

بەلداوی داوشی لە عەبدولمەهدی کرد بە بوێرییەوە و بە گوێرەی ڕێنموونەکانی مەرجەعی باڵای ئایینی، وەزیرەکانی کابینە دیاری بکات و تەسلیمی هیچ گوشارێک نەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.