وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا: ئه‌مه‌ريكا يارى به كارتى كورده‌وه ده‌كات
بەشی سووریا- سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند ره‌فتارى ئه‌مه‌ريكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات پێشێل كردنى ئاشكراى بنه‌ماى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريايه و ياري كردنه به كارتى كوردی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا، لاڤرۆڤ گوتى: به تێپه‌ڕينى كات ده‌ركه‌وتووه، وڵاتانى رۆژئاوايى هيچ ستراتيژێكى جێگرهوهيان بۆ سياسه‌تى رووسيا له سووريا نييه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى له كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات روو ده‌دات، مايه‌ى قبووڵ كردن نييه.
وەزیری دەرەوەی رووسیا روونيشي كرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا خه‌ريكى ئه‌وه‌يه دامه‌زراوه‌ى ديكه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى دامه‌زراوه حكومييه‌كان دابمه‌زرێنێت.
لاڤرۆڤ ئاشكراشي كرد، ئه‌مه‌ريكا يارى به كارتى كوردييه‌وه ده‌كات. ئه‌وه‌ش يارييێكى مه‌ترسيداره، چوونكه پرسى كورد به نسبه‌ت زۆر وڵاتى ناوچه‌كه‌وه هه‌ستياره.
سەرچاوە: ڕووسیا ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران