ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له ئه‌رژه‌نتین کۆ بوونه‌وه
به‌شی تورکیا- به‌ر له ده‌ست پێکردنی کاره‌کانی لووتکه‌ی G-20 له وڵاتی ئه‌رژه‌نتین سه‌رکۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کۆ بوویه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 1ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له ھۆڵی پێشانگای کۆستا سالگوێرۆ -ئه‌و شوێنه‌ی که لووتکه‌که‌ی تیادا به‌ڕێوه چوو- له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ کۆ بوویه‌وه و بۆ ماوه‌ی ٥٠ خوله‌ک له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو وڵاته‌وه گفتوگۆیان کرد.
به‌م پێیه‌ش ھه‌ر دوو سه‌رۆکه‌که بۆ دووه‌مین جار له چوارچێوه‌ی لووتکه‌که‌دا کۆ بوونه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران