سه‌فین دزه‌یی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووک ئاشكرا ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه که‌وتوووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و ئیستا ڕۆژانه نزیکه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌نارده ده‌کرێت بۆ تورکیا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک گوتی: "داهاتی ئه‌و نه‌وته ته‌نها بۆ عێراق نییه به‌ڵکوو هه‌رێمی کوردستانیش به‌شی ده‌بێت."
دزه‌یی ئاشكرای كرد: پێشتریش كاتێک حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو، پێشنیاز كراوه ئه‌و نه‌وته له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ڕه‌وانه‌ی توركیا و بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا.
ناوبراو گوتیشی: ڕێككه‌وتنه‌كه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو لایێكیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران