پارتی: هه‌وڵگه‌لێک بۆ داڕشتن و په‌سه‌ندکردنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادایه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆمید خۆشناو له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌رله‌مانی کوردستان له سه‌ره‌تای خولی یاسادانانی خۆی کۆمیسیۆنێک بۆ ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان پێکده‌هێنێت و گوتیشی: به‌م زوووانه واده‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌و کۆمیسیۆنه دیاری ده‌کرێت و ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که په‌رله‌مانی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌تدا ده‌نگ به هه‌ندێک بڕگه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان و دواتر به تێکڕای بڕگه‌کانی ئه‌و ڕه‌شنووسه ده‌دات و ده‌شڵێت: په‌رله‌مانی کوردستان پاش تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغانه هه‌ماهه‌نگییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی ده‌ستوور ئه‌نجام ده‌دات و گشتپرسی به‌ڕێوه ده‌بات.
ئۆمید خۆشناو جه‌ختی کرده‌وه: ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت زۆربه‌ی کێشه‌کانی هه‌رێم له‌وان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سیسته‌می سیاسی له هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران