گفتوگۆی ڕووسیا و عێراق له‌باره‌ی سه‌ردانی پووتین بۆ به‌غدا ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر هادی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا دۆستی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی عێراقه و ئێمه پێشوازی له سه‌ردانی ناوبراو بۆ به‌غدا ده‌که‌ین به‌ڵام له‌باره‌ی سه‌ردانی پووتین له داهاتوودا بۆ به‌غدا هیچ دانووستانێک له نێوان به‌غدا- مۆسکۆ ئه‌نجام نه‌دراوه.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر گفتوگۆیێک له نێوان به‌غدا- مۆسکۆ له‌باره‌ی سه‌ردانی داهاتووی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا بۆ عێراق ئه‌نجام بدرێت به دڵنیایییه‌وه هه‌موان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
شایانی باسه که پێشتر ماڵپه‌ڕی ئه‌مریکیی ئه‌لمانیتۆر باسی له گفتوگۆی نێوان به‌غدا- مۆسکۆ کردبوو سه‌باره‌ت به ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا بۆ عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران