خبر 2018-11-28 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەمیری كوێت كۆبۆوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەمیری كوێت كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوەیت و چۆنییەتیی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە. پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدرێژەی سەردانەكەی بۆ وڵاتانی كەنداو، مەسعوود مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی یاوەری كە پێكهاتبوو لە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاساییشی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی كوەیتی كرد و سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە 27ـی 11ـی 2018 لە لایەن سمو شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەمیری كوەیت پێشوازی كرا.

لەو كۆبوونەوەیێكدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوەیت و چۆنییەتی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە.

پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

هەر هەمان ڕۆژ مەسعوود بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ شێخ ناسر سەباح ئەلئەحمەد جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی كوەیت كۆ بوونەوە. لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێ كرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوەیت كرایەوە.

دواین وێستگەی سەردانی مەسعوود بارزانی و شاندی یاوەری بۆ وڵاتی كوەیت سەردانیكردنی ناوەندی كولتووریی شێخ جابر ئەلئەحمەد و هەروەها دیدار و كۆبوونەوەیان بوو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی كوەیتیی گەشەپێدانی ئابووریی عەرەبی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.