لە سەوڵاوا دەست بەسەر 25هەزار و 870 لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا
بەشی کوردستان- جێگری فەرماندی ئینتیزامیی کوردستان ڕایگەیاند: پۆلیسی ئینتیزامیی شاری سەوڵاوا دەستی بەسەر 25هەزار و 870 لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گرتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ عەباس مەسعوودی ڕایگەیاند: پۆلیسی ئینتیزامی سەوڵاوا لە درێژە گەڵاڵەی عەمەلیاتی دژە قاچاخی نەوت و سووتەمەنیدا و لە کاتی پشکنینی بارهەڵگرەکانی ڕێگای مەریوان – سەوڵاوا توانیان بارهەڵگرێک کە سووتەمەنیی قاچاخی پێبوو بدۆزنەوە.
ناوبراو جەختی کردەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ مەرجەعی داد، لە کاتی پشکنینی بارهەڵگرەکەدا دەست بەسەر 25هەزار و 870 لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران