خبر 2018-11-27 13:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناسا رۆبۆتێک لەسەر مەریخ جێگیر دەکات

بەشی زانست و تەکنەلۆجیا- بەمەبەستی تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی مەریخ ناسا بە سەرکەوتوویی ڕۆبۆتێکی لەو هەسارە جێگیر دەکات.

کوردپرێس: بە ئامانجی تێگەیشتن لە دیوی ناوەوەی ھەسارە سوورەکە؛ ناسا بە سەرکەوتوویی رۆبۆتێکی بەناوی "ئینسایت" لەسەر ھەسارەی مەریخ جێگیر کرد، ئەمەش ھەشتەمین جارە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا ئامێرێکی ئاسمانیی لەسەر ھەسارەکە جێگیربکرێت کە بە یەکێک لە زەحمەتترین ھەنگاو دادەنرێت لە کۆمەڵەی خۆردا.

رۆبۆتەکە، لەلایەن زانستکارانی ئەمەریکی، ئەڵمانیی و فەرەنسییەوە دروست کراوە و لەلایەن ناساوە کاری پێدەکرێت. بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر مەریخ دەمێنێتەوە و لەرێگەی جوڵەپێوێک، ھەستەوەرێکی گەرمیی و ئاریەڵێکی رادیۆییەوە زانیاری لەسەر ناوەرۆکی ھەسارەکە کۆ دەکاتەوە.

زانستکارەکان ھیواخوازن نیشانەی بوومەلەرزەی ناوەکیی و ئاماژەی دیکە لەسەر رابردووی ھەسارەکە بدۆزنەوە؛ بەئامانجی تێگەیشتن لەسەر پێکھاتەکانی و چۆنێتی بەبیابان بوونی مەریخ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.