سائیروون ناڕا‌زییه به وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌لایه‌ن فه‌یازه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی سائیروون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووباره جه‌خت له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌لایه‌ن فالح فه‌یاز له کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناجی ڕدیس به هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی ڕاگه‌یاند: هێشتاکه هاوپه‌یمانیی سائیروون وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌لایه‌ن فالح فه‌یازه‌وه قبووڵ ناکات و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له کۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌نگی نه‌رێنی به فه‌یاز ده‌ده‌ن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که هاوپه‌یمانیی سائیروون خوازیاری وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تخانه ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تیگه‌لێکی وا هه‌ڵببژێردرێن ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌نگی متمانه به‌وان ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران