قایمقامی شاری قائیمی عێراق: دۆخی ئه‌منیی سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا جێگیره
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی شاری قائیمی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباری عێراق دۆخی ئه‌منیی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سووریا به ئه‌من و جێگیر وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت که هیچ هه‌ڕه‌شه‌یێکی ئه‌منی له سنووره‌کاندا بوونی نییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: دۆخی ئه‌منیی شاری قائیمی هه‌ڵکه‌وتوو له سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا جێگیره و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌کدارانی داعش له پشت سنووره‌کان، هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یێکی ئه‌منی بۆ سه‌ر عێراق بوونی نییه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که هێزه ئه‌منییه‌کان ئاسانکاری بۆ ڕاسپێردراوی ڕێکخراوه مرۆڤدۆستانه‌کان ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێکهوتوووهکان به بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی له پارێزگای ئه‌نبار و ده‌شڵێت: هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ڕێوشوێنێکی توندیان له درێژاییی سنووره‌کانی سووریا له ڕۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی داعش گرتۆته‌به‌ر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران