سائيرووون: پێويسته ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى وێران كردنى عێراق بكاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائيروون ڕایگه‌یاند: پێويسته ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى ئه‌و تاوان و وێرانكارييه بكاته‌وه كه له 2003ه‌وه له عێراق ئه‌نجامى ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غايب ئهلعومهيرى به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ئه‌مه‌ريكا تاوانى دژى گه‌لى عێراق ئه‌نجام داوه و به بۆردومانه‌كانى عێراقى وێران كردوووه و پێويسته قه‌ره‌بووى ئه‌و زيانانه بكاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌وه‌ى ميدياى ئه‌مه‌ريكا دژى عێراق دهيورووژێنێت گوايه ده‌بێت عێراق قه‌ره‌بووى ئه‌مه‌ريكا بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاسته و پێويسته ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى ئه‌و وێرانكارييه بكاته‌وه كه به سه‌ر عێراقی هێناوه.
غايب ئهلعومهيرى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد: ئه‌وه‌ى به سه‌ر عێراق هاتووه و دابه‌زينى نرخى نه‌وت و تێكچوونى هاوسه‌نگى له بودجه هۆكاره‌كه‌ى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكايه له‌باره‌ى ناوچه‌كه‌وه و زاڵ بوونيه‌تى به سه‌ر بازاڕى نه‌وتدا به هاوكاریى سهعووديه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران