خبر 2018-11-27 10:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەردە لەسەر پۆستەری پانزدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی لادرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بە ئامادەبوونی دوکتور قوتبەی سادقی دەرهێنەر و شانۆکاری بەرجەستەی کورد پۆستەری پانزدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی لە شاری سەقز ڕوونوێنیی لێکرا.

ڕۆژی سێشەمە 6ی سەرماوەزی 1397 بەرانبەر بە 27ی تشرینی دووهەمی 2018 دوکتور قوتبەدین سادقی شانۆکاری ناسراو و بەرجەستەی کورد لە شاری سەقز بەشداریی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە پۆستەری پانزدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردیی کرد.

مامۆستا قوتبەی سادقی وەکوو بڕیاردەری ئەو فستیڤاڵە بەیاوەریی بەرپرسانی شاری سەقز و پارێزگای کوردستان و هەروەها چالاکانی فەرهەنگی و لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەر بەشداریی ئەو ڕێوڕەسمەی کرد و ڕایگەیاند: شانۆی کوردی سیمبۆڵی کەلتووری کوردە و لەم خولەی فستیڤاڵەکەدا بە ڕکابەریی تاکەکەسی هەوڵی دەدەین هونەری ڕەسەن بخەینە ڕوو.

بڕیاردەری فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی وتیشی ئەو فستیڤاڵە لە ڕۆژژمێری ساڵانەی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا تۆمار کراوە و لەم خولەی فستیڤاڵەکەشدا 52 دەرهێنەر بریتی لە 38 شانۆی نێوخۆی وڵات و 14 شانۆی دەرەوەری وڵات گەشتۆتە ناوەندی بڕیاردان و بڕیاری کۆتایییان لەسەر دەدرێت.

پانزدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردیی سەقز لە ڕۆژی 7 بۆ 11ی سەرماوەزی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی 9 تیمی نێوخۆیی و 4 تیمی دەرەوەی وڵات لە سەقز بەڕێوە دەچێت و لە کۆتاییی فستیڤاڵەکەدا دوو بەرهەمی براوە بۆ بەشداری کردن لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجر دەپاڵێورێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.