نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ژووره بازرگانییه‌كانی توركیا كۆ بوووه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 26ی تشرینی دووهه‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای ژووره بازرگانییه‌كانی دیاربه‌كر، مێردین، ئۆرفا، وان، باتمان، شرنا‌خ و جزیرێ كرد.
له دیدارێكدا كه كونسووڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌سازیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئاماده‌یییان بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان نیشان دا و هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی، دووباره بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره پێ ده‌ده‌ن و پێشنیاری كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هه‌میشه‌ییی بازرگانییان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی توركیای كرد بۆ پاڵپشتییان له هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا و پشتگیریی خۆی بۆ فراوانتركردنی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌کان له بواره‌كانی دیكه‌شدا به‌ره‌وپێشه‌وه بچن.
تاوتوێ كردنی دۆخی بازرگانی له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران