هێرش دەکرێتە سەر بارەگایێکی سەربازیی تورکیا لە سنووری ئێران
بەشی تورکیا- لە هێرشێکی ڕۆکێتیدا کە کرایە سەر بارەگایێکی سەربازیی تورکیا لە سنووری ئێران، سەربازێکی تورک کوژرا.
کوردپرێس:
ڕۆژنامەی ملییەتی تورکیا نووسیویەتی بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستیان کەوتووە بە ڕۆکێت هێرش کراوەتە سەر بارەگایێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیغدیر لە سنووری ئێران و بەو هۆیەشەوە سەربازێکی تورکیا کوژراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو هێزەکانی پەکەکە بە ڕۆکێت هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای "بۆڵەنت ئایدین"ی پارێزگای ئیغدیر لە سنووری ئێران و لەو هێرشەشدا سەربازێکی تورک کوژراوە.
هێزی سوپای تورکیا وتوویەتی دەستبەجێ وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە و دەستی کردووە بە ناسینی بکەرانی هێرشەکە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران