خبر 2018-11-26 09:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ناو شاری ئیستانبوڵ کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا کەوتە خوارەوە

بەشی تورکیا- له‌ ناوچەی سانجاك ته‌په‌ی شاری ئیستانبوڵ هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی تورکیا كه‌وته ‌خواره‌وه‌ و بەو هۆیەشەوە 4 سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لە دەست دا.

کوردپرێس:

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست کەوتوون له‌ ناوچەی سانجاك ته‌په‌ی شاری ئیستانبوڵ هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی به‌ هۆكارێكی نه‌زاندراو كه‌وتووه‌ته ‌خواره‌وه‌ و میدیاکان باس لەوە دەکەن کە 4 سەربازی تورک بەو هۆیەوە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

ده‌ستبه‌جێ تیمه‌ ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كران.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو ئاشکرای کردووە، هەلیکۆپتەرەکە له‌ گه‌ڕه‌كی فرتنای شه‌قامی تۆپچولاری ناوچه‌ی سانجاك ته‌په‌ خۆی كێشاوه‌ به‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌یێكی چوار نهۆمیدا و كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دوای رووداوەکە، تیمه‌كانی پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه‌ و ته‌ندروستی گه‌یشتوونەتە شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێکۆڵینەوەکان لێی دەستی پێکردووە.

ئانادۆڵۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی ناوچەی سانجاک تەپە لە ئیستەنبوڵ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.