ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕيارى خاڵه گومرگييه‌كانى نێوان كه‌ركووک و هه‌رێمى كوردستانى سڕكرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێ كردنى چه‌ند پرسێک كۆ بوويه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕيارانه‌ى حكوومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى له ماوه‌ى كاربه‌ڕێكردندا ده‌رى كردبوون، سڕ بكرێن. به‌و پێيه‌ى ئه‌و بڕيارانه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورن.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، هه‌موو ئه‌و بڕيارانه‌ى له 1ى تهمموز/ يۆليۆى 2018ه‌وه تا 24ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018 له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه ده‌ركراوون، رابگيرێن.
له گرنگترين ئه‌و بڕيارانه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بڕيارى دانانی خاڵە گومرگییەکانی نێوان کەرکووک و شارەکانی هەرێمى كوردستانه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران