بارزانی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە
بهشی عێراق و ههرێمی کوردستان- بڕیارە سبەی پێنجشەممە 22-11-2018 مەسعوود بارزانی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارزانی لە بەغدا لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمان چاکسازی و بونیاتنان، نووری مالیکی، سەرۆکی حیزبی دەعوە و موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر کۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکانی مەسعوود بارزانی و لایەنە عێراقییەکاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا باسیان لێوە دەکرێت.
لە تۆڕی میدیایی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران