سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی ئەلقەرار:
عەبدولمەهدی خوازیاری ئەوەیە کە خالد عوبەیدی پۆستی وەزراتی بەرگری بەدەست بێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی ئەلقەرار ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری ئەوەیە کە خالد عوبەیدی پۆستی وەزراتی بەرگریی ئەو وڵاتە وەربگرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلال زوبەیعی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا دەڵێت: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر خوازیاری ئەوەیە کە خالد عوبەیدی یەک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی نەسر پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق وەدەست بێنێت و ژمارەیێک لە سیاسەتوانە گەندەڵەکانی عێراق دژی ئەو بڕیارەی عەبدولمەهدی-ن.
شایانی باسە کە ئەنجومەنی پێشووی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیێکیدا متمانەی خۆی لە خالد عوبەیدی وەزیری بەرگریی پێشوو سەندبووەوە ئەوەش بە تۆمەتی گەندەڵی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران