مه‌سروور بارزانی و كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌وشی ئاواره‌كان تاووتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشوازی له تۆماس گارێت، كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارەکەدا وێڕای تیشک خستنه‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، زیاتر كردنی فریاگوزارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ئاوارانه جه‌ختی لێكرایه‌وه، كه به هۆی توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
له‌لای خۆیه‌وه گارێت سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌رامبه‌ر حه‌وانه‌وه و ئاسانكاری كردن بۆ ئاواره‌كان و ئاماژه‌ی دا به پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشک خرایه سه‌ر ره‌وش و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ زێدی خۆیان به‌شێوه‌یێک كه گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشیان بكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران