خبر 2018-11-17 16:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای توركیا و گرووپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبەش ئه‌نجام ده‌ده‌ن

بەشی تورکیا- سوپای توركیا و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ سووریا، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاوی كرده‌وه‌ کە گرووپی فیرقه‌ی حه‌مزه‌ی چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه‌، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی رۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به‌ مه‌شقی چه‌كداری كراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ فیرقه‌ی حه‌مزه‌ یه‌كێک له‌ دیارترین گرووپه‌كانی سوپای سووریای ئازادە و به‌م دواییانه‌ چه‌ندین جار توركیا ئاماژه‌ی به‌ به‌شداری پێكردنی ئه‌و گرووپه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات داوه.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌، توركیا به‌رده‌وام سووربوونی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" دووپات ده‌كاته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.