لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشی ئێران،به‌رهه‌م ساڵح:
هیچ وڵات و گرووپێک بۆی نییە له خاكى عێراقه‌وه هێرش بکاتە سەر ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی سەدرانەکەیدا بۆ ئێران به‌رهه‌م ساڵح لەگەڵ ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشی ئێران کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق لەو دیدارەدا ڕایگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یێک ڕازی نابن خاكى عێراق بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران، به‌كار بهێندرێت.
لاى خۆیه‌وه عەلی شه‌مخانى، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشی ئێران گوتی پلانه‌كانى به‌شێک له وڵاتانى ناوچه‌كه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه‌كان، ئامانجیان نابێت.
لە درێژەی وتەکانیدا ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشی ئێران زیاید کرد عێراق وانیویەتی بەسەر هەڕەشە و مەترسییەکاندا سەر بکەوێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران