بەرپرسی باڵای سەربازیی ڕووسیا: به هه‌زاران ئاواره‌ی سووریا گەڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان
بەشی سووریا- لێپرسراوی باڵای سه‌ربازیی رووسیا رایانگه‌یاند: زیاتر له270 ھه‌زار ئاواره‌ی سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆسه‌ر زێدی خۆیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میخائیل میزنت سیڤ، سه‌رۆكی ناوه‌ندی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا به ئاژانسی ھه‌واڵی ئه‌سوشیتد پرێس-ی راگه‌یاندووه: له ماوه‌ی كه‌متر له حه‌وت رۆژدا ھه‌زاران ئاواره‌ی سووری گەڕاونه‌ته‌وه و له چه‌ند مانگی رابردووش زیاتر له 270 ھه‌زار ئاواره‌ی گەڕاونه‌ته‌وه بۆ سووریا.
لێپرسراوی باڵای سه‌ربازیی رووسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: وڵاته‌كه‌ی ھه‌موو ھهماھهنگییێک ده‌كات بۆ گەڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان له توركیا و وڵاتانی تری دراوسێی بۆسه‌ر زێدی خۆیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران