سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ ئێران لەئێستادا پیشاندەری گرنگایەتیی ئەم وڵاتە بۆ عێراقە
نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سەردانەکەی ئەمڕۆی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئێران و وتی: "سەردانەکەی جەنابی بەرهەم ساڵح بۆ ئێران لە درێژەی سەفەرەکانی ئەم دواییەیدا بۆ وڵاتانی کەنداو بووە و بە ئاوڕدانەوەی لە پێوەندیی کۆنی ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو سەردانەی کردووە".
ناوبراو زیادی کرد ئێران یەک لە وڵاتە گرینگەکانی ناوچەکەیە و کۆماری ئیسلامی دۆستی نزیکی ئێمەیە.
نازم دەباغ وتیشی: سەردانی سەرۆک کۆمار لە دۆخێکدا کە گەمارۆ خراوەتە سەر ئێران پیشاندەری ئەوەیە کە ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگارەتییێکی تایبەتی هەیە.
نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران ئاماژەی دا بە هەڵویستەکانی عێراق هەمبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران و ڕایگەیاند: "هەروەها کە جەنابی بەرهەم ساڵح ئاماژەی پێدا عێراق و هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی سەربەخۆ لەبارەی گەمارۆکان دەگرنەبەر و عێراق نایەوێت داخڵی هەوڵێکی نەشیاوانە ببێتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران