نیو تۆن مادده‌ی C4ی داعش دۆزرایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌زیره باس له‌وه ده‌کات که هێزه ئه‌منییه‌کان نیو تۆن مادده‌ی C4یان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه شاردرابوویه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌زیره‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار گوتی: "به‌پێی زانیاریی وردیی هه‌واڵگری توانراوه نیو تۆن مادده‌ی C4 كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه شاردرابوووه‌وه بدۆزرێته‌وه."
ناوبراو وتیشی: "تیرۆرستانی داعش ئه‌و مادده‌یه‌یان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دروست كردنی بۆمب به جۆره‌كانیه‌وه به‌كار ده‌هێنا و له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراقدا زیانی زۆریان به هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان گه‌یاندوووه."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران