دادگاكانی عێراق دانپێدانانی چه‌كدارێكی داعش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ تایبه‌تمه‌ند له ته‌ماشاكردنی دۆسێی تیرۆر له سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی به‌غداد- كه‌رخ له دادگای باڵای فیدراڵی دانپێدانانی یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاكانی ڕێكخراوی داعشی بڵاو كرده‌وه كه به "ئه‌بی حه‌مزه كوردی" ناسراوه و والی كه‌ركووک بوووه له ڕێكخراوه‌كه‌دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و والییه‌ی داعش به‌رپرس بوووه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و والی باكووری به‌غدا بوووه و پاشان بۆته والی که‌رکووک.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه که ئه‌بی حه‌مزه كوردی به‌رپرس بوووه له ده‌ستگیركردنی 21 ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وێنه‌گرتنیان و سوڕاندنه‌وه‌یان به جلوبه‌رگی پرته‌قاڵییه‌وه له ناو قه‌فه‌سی ئاسنیندا.
دادگاكه وته‌كانی تۆمهتبارهكهی په‌سه‌ند كردوووه و به‌پێی ماده‌ی 4ی بنبڕكردنی تیرۆر هه‌موو ڕێوشوێنێكی له دژی گرتۆته‌به‌ر.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران