به‌رپرسێكی كورد: گرووپێكی مافیاییی گه‌وره نه‌وت له عێراق ده‌دزن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق باس له گرووپێكی مافیاییی گه‌وره ده‌كات كه نه‌وت له‌و وڵاته "ده‌دزن" و ڕه‌وانه‌ی توركیا و ئێرانی ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کۆنتڕۆڵی بیره نه‌وتییه‌کانی عێراقی به‌ده‌سته‌وه نییه و هه‌ندێک گرووپی مافیاییی گه‌وره -که سه‌ر به حیزبه‌كان و به‌رپرسانی حكوومین- به شێوه‌ی ڕۆژانه له بیره نه‌وته‌كانی عێراق نه‌وت ده‌دزن و هه‌نارده‌ی ئێران و توركیای ده‌كه‌ن.
ڕێزان شێخ دلێر داوای هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراقی له‌و باره‌وه كردوووه و ڕایگهیاندوووه که پێویسته ڕێگری بكات له‌و هه‌ڵمه‌تی دزینه له بیره نه‌وتییه‌كان.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "روسیه الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران