خبر 2018-11-14 14:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی دادگای باڵای عێراق:

تا ئێستا راپۆرتێكی یەكگرتوو لەبارەی نادەستووری بوونی دەرهێنان و هەناردەی نەوت لە هەرێم تۆمار نەكراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی دادگای باڵای فیدرالی ڕایدەگەیێنێت: ئەو سكاڵایەی سەبارەت بە نادەستووری بوونی دەرهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە، راپۆرتێكی یەكگرتووی لەبارەی دەرئەنجامەكانیەوە پێشكەش نەكراوە و هەر یەكە و بۆچوونێكی جیاوازیان خستۆتەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاس سامۆک، وتەبێژی فەرمیی دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕێگەی بەیاننامەیێكەوە ئەوەی خستۆتەڕوو کە بەسەرۆكایەتی دادوەر میدحەت مەحمود و سەرجەم دادوەرە ئەندامەكان ئەمڕۆ چوارشەممە كۆ بۆتەوە و تەماشای راپۆرتی پسپۆڕانی كردووە لەبارەی ئەو سكاڵایەی سەبارەت بە نادەستووری بوونی دەرهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

سامۆک ئاماژەی بەوەش داوە، بەڵام لەوكۆبونەوەیەدا گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی كە راپۆرتێكی یەكگرتوویان لەبارەی دەرئەنجامەكان پێشكەش نەكردووە و هەر یەكە و بۆچوونێكی جیاوازیان خستۆتەڕوو.

بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری داوە تەماشا كردنی سكاڵاكە بۆ رۆژی 9ی مانگی داهاتوو دوا بخات تا پسپۆڕەكان بتوانن ئەركەكەیان بە ئەنجام بگەیێنن و 10 رۆژ بەر لە وادەی دانیشتنی داهاتوو، راپۆرتێكی یەكگرتوو پێشكەش بكەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.