خبر 2018-11-14 13:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر دوو ئەندامی کوردی ناو داعشدا سەپێنرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکووک سزای بەسەر دوو ئەندامی کوردی ناو رێکخراوی داعش سەپاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانیان بۆ پاراستنی سنوورەکە هێزەکانیان توانیویانە رۆژانی ٢٣ و ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ دوو تاوانبار لە سنووری قەزای کەلار و ناحیەی پێباز دەستگیر بکەن کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و یارمەتی ئەو گرووپەیان داوە.

ئەو دوو تاوانبارە دانیشتووی گوندی گۆڕە شەلەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوون و ئۆتۆمبیلێک و چەند جۆر چەکێک و بڕێک ماددەی تەقینەوەشیان پێوەگیراوە.

بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و دوای دانپێدانانی تاوانباران بە تاوانەکەیاندا، رۆژی سیشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر هەردوو تاوانباردا سەپاندووە و دواتر بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکەیان، تاوانباران رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراون.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.