تورکیا داوای ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی 452 ئه‌ندامی فه‌تۆ ده‌کات
به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: دۆسیه‌ی ڕاده‌ست کردنه‌وه سه‌باره‌ت به 452 که‌س له پێکهاته‌ی فه‌تۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده کراوه و بۆ 83 وڵات نێردراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووهه‌می 2018 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانیش له توركیاوه بۆ سووریا گوتی: "تا ئێستا زیاتر له 260 هه‌زار په‌نابه‌ر له وڵاته‌که‌مانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به تیشک خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی قوبرس له ده‌ریادا ڕێوشوێنی پێویستیان گرتوووهتهبهر گوتی: "نامانه‌وێت كه‌س بچێته ناو كارێک كه پێی ناكرێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران