ئه‌مریكا 5 بنكه‌ی سه‌ربازی بۆ په‌كه‌كه له شنگال دروست كردوووه
به‌شی تورکیا- ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركیا له هه‌واڵێکدا باس له‌وه ده‌کات که سوپای ئه‌مریكا پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی شنگال بۆ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دروست كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌مریكا هاوكاریی په‌كه‌كه‌ی كردوووه له مانه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی شنگال و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی سه‌ربازی كردوون.
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووووه که ئه‌و هاوكاری پشتوانییه‌ی ئه‌مریكا بۆ په‌كه‌كه له كاتێكدایه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ملیۆنان دۆلاری ته‌رخان كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی ئه‌و پارته ده‌ده‌ن به واشنتۆن.
ڕۆژنامه‌كه وه‌ک ئاگاداركردنه‌وه‌یێک بۆ وڵاته‌كه‌ی داوای له ده‌سه‌ڵاتی توركیا كردوووه كه پێش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هه‌وڵ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی شنگال بدات.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران