ڤیلادیمیر پووتن سه‌ردانی تورکیا ده‌کات
به‌شی تورکیا- جێگری سه‌رکۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که ڤیلادیمیر پووتن بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی هێڵی بۆری گازی سروشتیی تورک ئاکیم ده‌چێته ئه‌سته‌نبۆڵ.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یوری ئوشاکۆڤ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ڕووسیا به ڕۆژنامه‌ی Izvestiya ڕووسیای ڕاگه‌یاندوووه: ڕۆژی ١٩ی مانگی تشرینی دووه‌می 2018 ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆکی ڕووسیا به‌شدار ده‌بێت له ئاهه‌نگی ته‌واوبوونی هێڵی گازی سروشتیی تورکیا له‌و به‌شه‌ی که به ناو ئاودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆکی چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ش به‌شدار ده‌بن له ئاهه‌نگه‌که و له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
پێشبینی ده‌کرێت هێڵی بۆری گازی سروشتیی تورکیا بتوانێت ساڵانه 15.7 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ورووپا و چه‌ند وڵاتێکی دیکه بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران