سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتی: کورد هه‌رگیز به‌شه‌بودجه‌ی 12 له‌سه‌دی قبووڵ ناکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژه به قبووڵ نه‌کردنی به‌شه‌بودجه‌ی 12 له‌سه‌دی له‌لایه‌ن کورده‌وه ده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر پێبه‌ندیی ئه‌و حیزبه ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی 17 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستوون زه‌نگه‌نه گوتی: کورد هه‌موو ڕێگا یاسایییه‌کان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنی به‌شه‌بودجه‌ی 17 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی 2019ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هه‌رگیز پشکی 12 له‌سه‌دی قبووڵ ناکات.
ناوبراو هۆشداریشی دا که ئه‌گه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی 17 له‌سه‌دی به هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان نه‌درێت ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق ناده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران