به‌شیر حه‌داد بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: هاوسه‌نگیی لایه‌نه سیاسییه‌كان بپارێزن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 11ی تشرینی دووهه‌می 2018 د. به‌شیر حه‌داد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆ بۆته‌وه و ڕایگهیاندوووه که ڕاگرتنی ئه‌ندامانی كۆمیسیاران بوووه هۆی ڕاوه‌ستانی شایستهدارایییهكان و ڕاگرتنی كاری ئیداری و له‌لایێكی دیكه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ران و ئه‌وه له‌سه‌ر كۆمیسیۆن فه‌رز ده‌كات هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به زووترین كات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا حه‌داد زیاتر وتیشی: "ده‌بێت به به‌رپرسیارێتییه‌وه به ئه‌ركه‌كانتان هه‌ڵسن چوونكه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاڵپشتانه به‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌زگایێكی سه‌ربه‌خۆیه."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌بێت كۆمیسیۆن نه‌خشه‌ی كاره‌كانی ڕێكبخاته‌وه و ئاگاداری پاراستنی هاوسه‌نگیی لایه‌نه سیاسیه‌كانیش بێت و ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه گه‌شبینین له كاره‌كانتان له داهاتوو و هیوادارین كۆتایی به گیر و گرفت و جیاوازییه‌كان بێت."
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه وه‌ک له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوووه كۆمیسیاران به‌ڵێنیان به دكتۆر حه‌داد دا كه كار ده‌كه‌ن به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و ئیخلاسه‌وه هه‌روه‌ها سوودیش له ڕابردوو ده‌بینین بۆ كاره‌كانی داهاتوومان كه چۆن بتوانین به پاكی و دوور له حزبی كاره‌كان ڕاپه‌ڕێنین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران