لە شرنا‌خ بۆمبێکی چێنراو بە دەوریەیێکی سەربازانی تورکیادا تەقیەوە
بەشی تورکیا- لە شرناخی کوردستانی تورکیا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە بە دەورەیێکی سەربازانی تورکیادا سێ سەرباز کوژران و پێنج سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ ١١/١١/٢٠١٨ له كاتی كێوماڵ كردنی رێگەی سه‌ره‌كیی نزیک ئاوایی گۆرمه‌چ له قه‌دپاڵی چیای گابار سه‌ر به‌پارێزگای شرنا‌خ له‌لایه‌ن كاروانێكی سه‌ربازییه‌وه، بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانه‌كه ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز ده‌سبه‌جێ كوژران و پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
شایەنی باسە سوپای توركیا له شوێنی رووداوه‌كه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی ده‌ست پێكردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران