له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیواکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونکردنه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونكردنهوهیێكی به‌په‌له له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌و هه‌واڵه له‌سه‌ر ناوی من بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ڵام دووره له ڕاستییه‌وه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی ڕوونكردنهوهیێكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه هه‌واڵێک بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ناوی ئه‌میندار که گوایه لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و له‌و ڕوووهشهوه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوووه "ئه‌و هه‌واڵه له یه‌كێک له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه سه‌رجه‌م لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، سه‌رله‌به‌ری دووره له ڕاستییه‌وه."
له‌و ڕوووهشهوه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه که "فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌یه‌وه بۆ هیچ ده‌زگایێكی ڕاگه‌یاندن نه‌داوه".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران