یه‌کگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ داوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11-11-2018 هه‌ر دوو فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان و نه‌وه‌ی نوێ یاداشتنامه‌یێکی هاوبه‌شیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مان کرد و داوا ده‌که‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (13-11-2018) په‌رله‌مانی کوردستان کۆ ببێته‌وه و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێرن.
له یاداشتنامه‌که‌دا هاتوووه که به‌پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆی په‌رله‌مان پێویسته به زووترین کات دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مان که به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه ته‌واو بکرێت.
هه‌ر دوو فراکسیۆنی یه‌کگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ له یادداشتنامه‌که‌دا که ئاراسته‌ی سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی کوردستانیان کردوووه هاتوووه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی 6-11-2018 (یه‌که‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان)تان به کراوه‌یی به‌جێهێشت و ته‌نها ئه‌رکی یه‌که‌متان به‌جێهێنا و ئه‌رکی دووه‌متان که هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تییه جێبه‌جێ نه‌کرد و په‌یڕه‌وتان پێشێل کرد و بوارتان بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نه‌دا، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی (مادده‌ی یازده- بڕگه‌ی دووه‌م)ه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران