له ئێواره‌خوانه‌که‌ی ماکرۆندا، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ گفتوگۆیان کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی ئێمانوێل ماکرۆن سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له چالاکییه‌کانی ١٠٠ه‌مین ساڵیادی ڕێککه‌وتنی ئاگربه‌ستی جه‌نگی جیھانی یه‌که‌م گه‌یشته شاری پاریس و بڕیاریشه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌و وڵاته ئه‌نجام بدات.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ھاوسه‌ره‌که‌ی سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ئۆرسایان له شاری پاریس کرد و دواتریش ئه‌ردۆغان و ھاوسه‌ره‌که‌ی به‌شدارییان له‌و ئێواره خوانه‌دا کرد که له‌لایه‌ن ماکرۆن پێشکه‌ش به سه‌رکرده‌کانی جیھان و ھاوسه‌ره‌کانیان کرا.
ھه‌ر له ئێواره‌خوانه‌که‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له پاڵ یه‌کتر دانیشتن و بۆ ماوه‌یێک گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا کرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران