خبر 2018-11-10 15:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: ئەمریکا بەنیازە سووریا دابەش بکات

بەشی جیهان- حکوومەتی رووسیا جارێکی دیکە رەخنەی توند لە هاوکاریی نێوان ئەمریکا و یەپەگە لە سووریا دەگرێت و لەو بارەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە پشتگیری کورد دەیەوێت دەوڵەت لە سووریا دروست بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: ئەمریکا سەرقاڵی دروست کردنی دەوڵەتێکە لە سووریا، بەو کارەش دەیەوێت رۆژهەڵات و رۆژئاوای سووریا لێکداببڕێت، کە ئەوەش بارگرانی لەسەر حکوومەتی سووریا درووست دەکات.

ناوبراو زیاید دەکات ئەنجام دانی دەورییەی هاوبەشی ئەمریکا و هەسەدە هەرچەندە بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیاوە بێت، بەڵام بەشێکە لە پلانێکی گەورەی ئەمریکا لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.