سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری وزەی سعوودیا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و ریاز لە بواری وزەدا وەزیری وزەی سعوودیە و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا.
کوردپرێس: هەواڵدەریی ئەلغەدپرس بڵاوی كردەوە، بەیانی ئەمرۆ خالد فالح وەزیری وزەی سعودیە گەیشتوەتە بەغداد و پاش نیوڕۆ لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری وزەی سعودیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆ بوویەوە و تەوەری سەرەكی ئەو كۆبونەوانەش بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و ریاز بوو، بەتایبەتی لەبواری وزەدا.
سەردانەكەی وەزیری وزەی سعودیە یەكەم سەردانی بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتەیە بۆ بەغدا لەپاش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران