بڕیاری ئه‌مریکا قه‌یران له ناوچه‌که قووڵتر ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه کاردانه‌وه به بڕیاری ئه‌مریکا نیشان ده‌دات هه‌مبه‌ر دیاری کردنی خه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی بۆ ناساندن و ده‌ستگیر کردنی 3 سه‌رکرده‌ی باڵای PKK و ئه‌و بڕیاره به دۆخێکی دژبه‌یه‌ک وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: PKK له شنگال به‌ره‌نگاری تیرۆریزم بوویه‌وه. له هه‌ولێر، که‌رکووک و کۆبانێ گیانی هه‌زاران مرۆڤی پاراست. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه ڕۆڵێکی زۆر گه‌وره و کارای گێڕاوه و ده‌رکردنی بڕیارێکی وا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بڕیارێکی دژبه‌یه‌کی ئاشکرایه. هێزه‌کانی YPG/YPJ به پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا خه‌ریکن به ته‌واوه‌تی داعش بنبڕ ده‌که‌ن. PKK وه‌ک بزاڤێکی کوردستانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی عادڵانه‌ی پرسی کورد دروست بوووه و ئه‌وه بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: ئه‌گه‌ر پێگه‌ی ئه‌مریکا له سیاسه‌تی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سووریا و دروستکردنی که‌شێکی هێمن له ناوچه‌که‌یه هه‌ر بۆیه بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئامانج و سیاسه‌ته‌کانی یه‌ک ناگرێته‌وه. ئه‌م بڕیاره قه‌یرانه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه و حاڵه‌تێکی مه‌ترسیدار سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکا هه‌ندێک بابه‌ت که ده‌بێ چاره‌سه‌ری بکات به‌لاڕێدا ده‌بات و بیانووی پێویست ده‌داته ده‌ست تورکیا بۆ دوژمنی زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت کورد. ئه‌زموونی 7 ساڵه‌ی ڕابردووی ئێمه سه‌لماندوویه‌تی که گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له یه‌ک ڕێبازدا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن. ئه‌و بڕیاره که PKK ده‌کاته ئامانج به مانای کردنه ئامانجی خه‌ڵکی کورد و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کورده.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران