ڕێککه‌وتنی نێوان هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه و به‌ره‌ی حه‌واری نیشتیمانی له‌سه‌ر سه‌لاح جبووری ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر به‌ربژێرکردنی سه‌لاح جبووری بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی عێراق هیچ ڕێكکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی حه‌واری نیشتیمانی کردبێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه: "هیچ جۆره ڕێککه‌وتنێک له نێوان هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه و به‌ره‌ی حه‌واری نیشتیمانی له‌سه‌ر به‌ربژێر کردنی سه‌لاح جبووری بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی عێراق له‌ئارادا نییه و هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه چه‌ند ناوێکی بۆ ئه‌و پۆسته به‌ربژێر کردوووه و ناوی سه‌لاح جبووری تێدا نییه".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت کراوه‌ته‌وه که هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه هیچ زانیاری و په‌یوه‌ندییێکی به ڕێککه‌وتنی له‌م شێوه‌یه نییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران