له ڕێگای خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌وه داواکاریی به ھه‌رێم بوونی به‌سره سه‌رھه‌ڵده‌داته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 9ی تشرینی دووهه‌می 2018 ژماره‌یێک له چالاکوانانی شاری به‌سره خۆپیشاندانیان دژ به درێژه‌کێشانی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به‌سره ئه‌نجام دا و تیایدا داوای به ھه‌رێم کردنی پارێزگاکهشیان کرد.
خۆپیشانده‌ران دروشمی دژ به ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌نده‌ڵییان به‌رز کردبوووه‌وه و ڕایانده‌گه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری عێراق مافه‌کانی ھه‌رێم له مافه‌کانی پارێزگا زیاترن و به‌سره‌ش ھه‌موو مه‌رجێکی بوون به ھه‌رێمی تیایه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی خۆیان بابه‌ته‌که ون ده‌که‌ن.
ھاوکات خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری پارێزگای به‌سره له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌ی به ھه‌رێم کردنی به‌سره تا ئێستاش ماوه، بابه‌ته دژ به ده‌ستوور نییه، ده‌مانه‌وێت وه‌ک ھه‌رێمی کوردستان به‌سره‌ش بکرێت به ھه‌رێم و مافه زه‌وتکراوه‌کانی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ھه‌ر پارێزگا یان چه‌ند پارێزگایێک ده‌توانن به ده‌نگی دوو له سێی دانیشتوووانیان داوای بوون به ھه‌رێم بکه‌ن و دانیشتوووانی پارێزگای به‌سره زیاد له ٣ ملیۆن که‌سن و ٩٪ی ژماره‌ی دانیشتوووانی عیراق پێکده‌ھێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران