بنکه‌یێکی سه‌ربازیی شه‌مزینان ته‌قییه‌وه
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یێک له بنکه‌یێکی سه‌ربازیی له پارێزگای ھه‌کاری ٢٥ سه‌رباز بریندار بوون و کاره‌کانی گه‌ڕان به دوای حه‌وت سه‌ربازی دیکه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا به‌یاننامه‌یێک له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بنکه‌یێکی سه‌ربازی له شه‌مزینان بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: ھیچ زانیارییێک له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌ی بنکه‌یێکی سه‌ربازیی له ھه‌کاری ئاشکرا نه‌کراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ھاتوووه: "له بنکه‌یێکی سه‌ربازیمان له ھه‌کاری ته‌قینه‌وه‌یێک له کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی قورس ڕووی داوه و به‌و ھۆیه‌وه ٢٥ سه‌رباز بریندار بوون و ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون. کاره‌کانی گه‌ڕان به دوای حه‌وت سه‌ربازی دیکه‌ش به‌رده‌وامه و لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردوووه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران