خبر 2018-11-05 05:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی سەرهەڵدانەوەی تەقینەوەکانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماری کوژراو و بریندارانی کردەوە تیرۆرستیەکانی مانگی ڕابردووی شاری موسڵ و کەرکووکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هێرشە تیرۆرستیەکانی داعش لەو ناوچانە سەریان هەڵداوەتەوە.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە لە هەژماری تویتەری ئەنجومەنی ئاسایش هەرێم-دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە "ھێرشە تیرۆریستییەکان له‌ڕێگەی ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژکراوەکان لە کەرکووک و مووسڵ سەری ھەڵداوەتەوە، تیرۆرکردنی موختارەکان و بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەباش بەردەوامه".

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بەدرێژایی مانگی تشرینی یەکەم، ٤٠ هێرش له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراو ئه‌نجامدراون، كه‌ تێیاندا ئۆتۆمبێل و بازگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی و بنكه‌ی سه‌ربازيی و باره‌گا و كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها هاووڵاتی تێدا كراوه‌ته‌ ئامانج.

هاوکات ئاشکراشی کردووە، تێکڕای ئەو کەسانەی کەبەهۆی هێرشی تیرۆرستانەوە بوونەتە قوربانی گەیشتووەتە ٥١ کەس، کە تێیدا١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کەسی تریش برینداربوون.

*سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.